شەڕ لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان دووبارە دەستیپێکرد: سنوور داخرا
ئەمشەو لە سنووری پاکستان و ئەفغانستان دووبارە شەڕ رووی دا و لایەنەکان تەقەیان لەیەکتر کرد. بەرپرسانی هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە، هیچ زیانێکی گیانی لە تێکهەڵچوونەکەدا نەبووە، کە لە درەنگانی ڕۆژەوە دەستیپێکردووە.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هێزەکانی پاکستان هێرشیان بۆ سەر ناوچەی سپین بۆڵداک لە پارێزگای قەندەهار دەستپێکردووە.
موشەڕەف زەیدی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، سەربازانی ئەفغانستانی تۆمەتبار کرد بە "تەقەکردنی ئیستفزازی بەدرێژایی سنووری شامان". زەیدی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پاکستان لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە و بڕیارە یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێت."
ئەم تێکهەڵچوونە تەنها دوو ڕۆژ دوای کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەبێ هیچ بڕیارێک هاتە ئاراوە.
کۆبوونەوەکە بە میوانداری سعودیە، بەدواداچوونێک بوو بۆ هەوڵەکانی نێوەندگیری کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە قەتەر، تورکیا و سعودیە بەڕێوەچوو. لایەنەکان لەگەڵ ئەوەی دانوستان لەسەر پاراستنی ئاگربەستی ئەنجام دەدا، بەڵام نەیانتوانی هیچ پێشکەوتنێک بەدەستبهێنن.
ئیسلام ئاباد پێداگری دەکات کە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر خاکی پاکستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەفغانستانەوە ئەنجام دراون و هاوڵاتیانی ئەفغانستانیش لە بەشێک لەو هێرشانەدا وەک خۆکوژ بەکارهێنراون. کابول ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و بەرپرسیارێتی لە پرسە ئەمنییەکانی ناوخۆی پاکستان ڕەتدەکاتەوە.
پێکدادانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کە گیانی دەیان کەسی لێکەوتەوە، وەک خوێناویترین گرژی لە ناوچە سنوورییەکان تۆمار کرا لە دوای هاتنە سەرکاری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١.
دوابەدوای دوایین تەقەکردن، ترسی ئەوە هەیە کە جارێکی دیکە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەبستێنێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کارمەندێکی دادگا بە شێوەیەکی نایاسایی ٧٩٣ گولڵەی تەقەمەنی لە دادگاکە دەرهێنا و دوابەدوای دۆزینەوەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و تۆمەتبارەکەش دەستگیر کرا.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بە دەنگێکی یەکلاکەرەوە، پێنج بڕیارنامەی پەیوەست بە دۆزی فەلەستینی پەسەند کرد؛ هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی هاوسۆزیی جیهانییە لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین لە میانەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی باخچەی پارێزگای عوسمانیەی وڵاتی تورکیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.
ناوەندی توێژینەوەی ئەسیرانی فەلەستین ڕاگەیاند، دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ٢١ هەزار حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس تۆمار کراوە.